Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 14:27

كەشناسی: بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت كە ئەمڕۆ و سبەی لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانبارین دەست پێ دەكاتەوە.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت کە هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت".

هەروەها رایدەگەیەنێت "پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە".

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە نیوەڕۆدا شەپۆڵێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، سەرەتا کەمێک نمەباران دەبێت، پاشان کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و بەردەوامی دەبێت" .

كەشناسی بۆ پلەكانی گەرمی سبەی شەممە، ئاماژە بەوە دەكات "بە نزیکی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی".

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی پێشبینی كردووە پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بێت:-

هەولێر 17 پلەی سیلیزی

پیرمام 12 پلەی سیلیزی

سۆران 13 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی 14 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 16 پلەی سیلیزی

دهۆک 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان 19 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.