Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 09:22

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 2 دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێکارە یاسایی و داراییەکان بۆ دابەشکردنی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان تەواو کراون و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 2 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دراون."

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی 12ی ئاداری 2026، دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی مانگی شوبات (مانگی 2) بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.