Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 06:08

ئیتاڵیا: هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازییمان لە هەولێر

کوردستان TV
100%

ئەنتۆنیۆ تەیانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە هیچ زیانێکی گیانی لە نێوان هێزەکانیاندا نییە.

ئەنتۆنیۆ تەیانی لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاوی کردەوە: "بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی ئیتاڵیا لە هەولێر دەکەم؛ کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق قسەم کرد و خۆشبەختانە سەرجەم سەربازەکانمان سەلامەتن و لە ناو پەناگەدایین."

ڕۆژی چوارشەممە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند درۆنێکی تێکشکاند کە بە تەقەمەنی بارگاوی کرابوون و ئاسمانی هەولێریان بەئامانج گرتبوو. هاوکات پەیامنێرانی ئاژانسی "فرانس پرێس" ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەنگی چەندین تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیستراوە، کە بەهۆی تێکشکاندنی درۆنەکانەوە بووە.

جێگەی ئاماژەیە، هێزەکانی ئیتاڵیا لە ساڵی 2014ەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەرێمی کوردستان جێگیرن و ئەرکی سەرەکییان مەشق و ڕاهێنانە بە هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.