Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:44

بوومەلەرزە لە شارێكی كوردستان رووی دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزە لە شارێكی كوردستان روویداوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 پلەی رێختەر لە رۆژهەڵاتی شاری خانەقین لە سنووری پارێزگای دیالە رووی دا.

بەهۆی كەمی هێزی بوومەلەرزەكە، هاووڵاتییەكی كەمی شاری خانەقین و ناوچەكانی دەوروبەری هەستیان كرد، هەروەها تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی و ماددیش بەهۆی بوومەلەرزەكە تۆمار نەكراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.