بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە شاری ڕانیە ئاگر لە پاسێکی گواستنەوە کەوتەوە و بە تەواوی سووتا، بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین دەڵێت، هۆکاری ئاگرەکە دەستی ئەنقەست بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کاتژمێر 5:00ـی بەرەبەیان، تیمەکانیان ئاگادار کراونەتەوە، لە گەڕەکی کێوەڕەشی شاری ڕانیە، پاسێکی 21 نەفەریی هاووڵاتییەک بە ناوی (هەمزە محەمەد) لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا گڕی گرتووە.
بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین دەڵێت، بەهۆی ئەوەی درەنگ تیمەکانیان ئاگادار کراونەتەوە، پاسەکە بە تەواوی سووتاوە، بەڵام توانیویانە ڕێگری بکە لەوەی ئاگرەکە بۆ ماڵەکانی دەوروبەر و چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکە و پاسێکی جۆری (مەشایە) کە لە تەنیشتی بووە، بپەڕێتەوە.
سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە، بەرگریی شارستانیی ئاشکرای کرد کە ئاگرەکە "دەستی ئەنقەست" بووە. لەسەر ڕووداوەکە، پۆلیسی ڕانیە دوو کەسی بە تۆمەتی تێوەگلان لە سووتانی پاسەکە دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.