بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی سێشەممە لەسەر ڕێگای کەلار نزیک گوندی (سەید خەلیل)، ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد و ماتۆڕسکیلێکدا ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکانی هاتوچۆ، لە ئەنجامی ڕووداوەکە 2 کەس بەسەختی بریندار بوون، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 2006 بووە، دوای ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
هەر لە ڕووداوەکەدا گەنجێکی دیکە کە لەدایکبووی ساڵی 2007ـە بریندار بووە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە. لە ئێستاشدا تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.