Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:03

سودانی پێشوازی لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و تێیدا جەخت لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق، ڕەتکردنەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر شارەکان و هەماهەنگی نێوان حکوومەت و پەرلەمان بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد.

کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بە ئامادەبوونی بەهائـ ئەعرەجی، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بەڕێوەچوو. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی وڵات و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرا.

هەردوولا جەختیان لەسەر پاراستنی سەقامگیریی وڵات کردەوە و ڕەتیانکردەوە هیچ شارێکی عێراق بکرێتە ئامانج، هەروەها دووپاتیانکردەوە، نابێت خاکی عێراق بکرێتە بنکە و سەرچاوە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە ڕەوشی سیاسیی ناوخۆ و هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان کرا. سودانی و شاندی میوان جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و تەواکاریی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردەوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی لایەنی گەشەپێدان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.