Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 04:30

لە هەولێر بڕیاردرا كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكان تا سەری مانگ درێژ بكرێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان رایگەیاند، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، بڕیاریان دا كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە شاری هەولێر تاكو سەری مانگ درێژ بكەنەوە.

ئەنجوومەنەكە ئەمشەو سێشەممە لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند "لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە ناهەموار و نەخوازراوەی لە دوای وەستانی بەرهەمهێنانی وێستگەی غازی کۆرمۆر دووچاری هاتووین، کە بەهۆیەوە گرفتی کەمی کارەبای نیشتیمانی لێ کەوتۆتەوە، بۆ جاری دووەمین لەگەل پارێزگاری هەولێر كۆبووینەوە".

راشیگەیاند "لە كۆبوونەوەكەی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەن بڕیاردرا بڕی 10 هەزار دینار لە بەرامبەر (200 کاتژمێر) کارەبا بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبا و بۆ ماوەی ( 20 ڕۆژ ) تاکو 2026.4.1، لەلایەن خاوەن مولیدەکان لە هاووڵاتییان وەربگیرێت لە سنووری پارێزگای هەولێر".

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان جەختیشی كردەوە كە "هەر خاوەن مولیدەیەک دەبێت 200 کاتژمێر کارەبا لەو ماوەیەدا بدات بە هاووڵاتییان".

جەختیشی كردەوە كە "لە ئەگەری چاکبوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتمانی لەوماوەیەدا، کارکردنی مۆلیدەکان ڕادەگیرێت و خاوەن مۆلیدەکان ئەو کاتژمێرانەی کە ماوە دەبێتە قەرز لەسەریان و بۆ جاری تر لە بەرامبەریدا دەبێت کارەبا بدەنەوە بە هاوولاتییان لە بڕی ئەو پارەیەی وەرگیراوە، هەر خاوەن مولیدەیەک پابەندنەبێت بەو بڕیارە ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.