لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کونسوڵخانەی گشتی ئیماراتیان لە هەولێر کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی ئادار لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیمارات کرد و گرنگی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتیان دووپات کردەوە.
هەردوولا سەرکۆنەی هێرشی شەوی ڕابردووی سەر کونسوڵخانەی گشتی ئیماراتیان لە هەولێر کرد و جەختیشیان لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.
سەرۆکی حکوومەت جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی نێردە دیپلوماتییەکان.
سەرۆکی ئیمارات پێزانینی خۆی بۆ هاوئاهەنگیی باشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەردوولا جەختیان لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی هێورکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.