Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 20:36

لە هەڵەبجە سێ ئافرەت ئۆتۆمبێلێكی مەلیكە دەدزن و دەستگیر دەكرێن

کوردستان TV
100%

پۆلیسی پارێزگاری هەڵەبجە دەستگیركردنی سێ ئافرەتی راگەیاند كە شەوی رابردوو هەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری مەلیكە لە هاووڵاتییەك.

پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند: لەلایەن هاووڵاتییەک سکاڵا تۆمار کرا لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر 7:30 ئۆتۆمبێلەکەی لێ دزراوە و گومانی لە کەسێک هەبووە.

بڵاویشی كردەوە: دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەست کرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، لە ڕێگەی مەفرەزەکانەوە توانرا لە ماوەی کەمتر لە 3 کاتژمێر سێ تۆمەتبار لە ڕەگەزی مێ بەناوی (و. ع. ص ) تەمەن 39 ساڵ و (ڕ .ع. ا) تەمەن 38 ساڵ و (س. ف. ح) تەمەن 17 ساڵ دانیشتووی هەڵەبجە بەبڕیاری دادوەر دەستگیر بکرێن.

پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش دا كە دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکە.

جەختیشی كردەوە كە تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکە داناوە و ئێستاش بەپێی ماددەی 446 ڕاگیراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.