نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق بڕی زەكاتی سەرفیتەرەی بۆ هەر تاكێكی موسڵمان لە عێراق دیاری كرد، بڕەكە جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەو رێژەیەی كە پێشتر دیوانی وەقفی سوننی دیاری كردبوو.
نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ئەمشەو دووشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: بڕی زەكاتی سەرفیترە بۆ ساڵی 1447ی كۆچی بۆ هەر تاكێك بریتییە لە 2000 دیناری عێراقی.
پێشتر ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان و دیوانی وەقفی سوننی عێراق بڕی زەكاتی سەرفیترەیان بۆ ئەمساڵ بە 3 هەزار دیناری عێراقی دیاری كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.