ئەمڕۆ دووشەممە ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا هۆشداریدا لەوەی ئەوروپا هەستی بە کاریگەرییە نه‌رێنییه‌كانی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌تایبه‌تی جه‌نگی ئێران و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كردووه، ئه‌وه‌ش له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و وزه‌ی جیهانی به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 120 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش لەکاتێکدایە بۆ ماوەی هەفتەی دووەم شەڕی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل لەدژی ئێران بەردەوامه .
لای خۆیه‌وه، ڤۆن دێر لاین سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا بە باڵیۆزەکانی یەکێتی ئەوروپای راگه‌یاند: "لە ئێستادا شاهیدی ململانێیەکی ناوچەییین كه ئاگره‌كه‌ی ڕووی له ئه‌وروپا كردووه و دوور نییه كاردانه‌وه‌كانی ببنه واقیع.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوبەشەکانمان له رۆژهه‌ڵات لەژێر هێرشدان به‌هۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانه‌وه بۆ سەر بنکەی بەریتانیا لە قوبرسی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.
گوتەکانی ناوبراو لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگری تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە، ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری هاوپەیمانیی ناتۆ مووشەکێکی بالیستیک کە لە ئێرانەوە هەڵدرابوو له ئاسمانی توركیادا پووچه‌ڵكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.