Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:40

سەرۆککۆماری ئێران: بڕیارمان داوە هێرش نەکەینە سەر وڵاتانی دراوسێ و داوای لێبوردنیان لێ دەکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لێبوردنی لە وڵاتانی دراوسێ کرد کە لە لایەن هێزەچەکدارەکانی ئێرانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و ڕایگەیاند بڕیارمان داوە لەمەودوا هێرش نەکەینە سەر دراوسێکانمان.

مەسعوود پزیشکیان ڕایگەیاند، بە هۆی کوژرانی ڕێبەران و فەرماندە باڵاکانی ئێران، فەرماندەکانی خوارەوە بە شێوەی سەربەخۆ بڕیاریان داوە ئەو جۆرەی کە بە گونجاوی دەزانن وڵامی هێرشەکان بدەنەوە و هەر بۆیەش وڵاتانی دراوسێیان بە ئامانج گرتووە.

پزیشکیان گوتیشی ئێمە نەمانهەوێ دەستدرێژی بکەینە سەر وڵاتانی ناوچەکە و لە ئەنجومەنی کاتیی ڕێبەریی ئێران بڕیارمان داوە هێزە چەکدارەکانمان نابێ هیچ هێرشێک بکەنە سەر وڵاتانی دراوسێ مەگەر ئەوەی لەم وڵاتانەوە هێرش بکرێتە سەرمان. ئەم بڕیارەشمان بە هێزە چەکدارەکانمان ڕاگەیاندووە.

پزیشکیان ڕەتی کردەوە وڵاتەکەی بە بێ مەرج خۆی بە دەستەوە بدات و گوتی ئەمە خەونێکە کە ئەوان دەبێ لەگەڵ خۆیان بیبەنە ناو گۆڕەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.