دره‌نگانی ئه‌مڕۆ هەینی، دوای كۆتایی هاتنی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می شەڕی دژی ئێران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆمپانیا گەورەکانی پیشەسازی بەرگری ئەمریکا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەرهەمهێنانی چەکی پێشکەوتوو چوار هێندە زیاد بکەن.
دۆناڵد ترەمپ لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆیدا بەناوی Truth Social رایگه‌یاندووه، "کۆمپانیا گەورەکانی پیشەسازی بەرگری ئەمریکا ڕێککەوتوون لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی چەکی پێشکەوتوو و وردبینی بەرز".
ترەمپ هەروەها ئاماژەی بەوەشداوه کە وڵاتەکەی خاوه‌نی پێشكه‌وتووترین سوپای جیهانه كه چه‌كی زۆر گرانبه‌ها و پێشكه‌وتووی له‌به‌ر ده‌سته كه لە ئێستادا لە شەڕی دژی ئێران‌دا بەکاردەهێنرێن.
راشیگه‌یاند: قه‌یرانی كه‌می چه‌كمان نییه و كۆگاكانی به‌رگریمان پڕن له چه‌كی پێشكه‌وتوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.