ئه‌مڕۆ هەینی، کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان هاوتا ئێرانییەکەی، پشتیوانیی خۆی بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ لە ئێران دووپات كرده‌وه.
کرێملین ئاماژەی بەوەشکردووە، " له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هەڵوێستی نه‌گۆڕی ڕووسیا سەبارەت بە پێویستی ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕەکه دووپاتکرایەوە".
كۆشكی كرێملین ئاشكراشی كردووه: پووتین داوای گەڕانەوەی بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستانی له هه‌ردوولا له ئێران و ئه‌مه‌ریكا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه به رێگه‌ی دیپلۆماسی كێشه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.