بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئەمهریکا زیاتر لە 30 کەشتیی ئێرانی لە ماوەی شهش ڕۆژی شەڕدا نوقم کردووە، هاوکات هێرشەکانی تاران بە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
دەریاوان براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "تا ئێستا زیاتر لە 30 کەشتیی جهنگی و ههواڵگریی ئێرانیمان نوقم کردووە، کە قەبارەکەی نزیکەی کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری جەنگی جیهانی دووەمە.
کوپەر راشیگهیاند: لە هەمان کاتدا هێرشەکانی مووشەکی بالیستیکی ئێران بە بەراورد بە ڕۆژی یەکەمی جەنگ بە ڕێژەی لەسەدا 90 کەمی کردووە.
هەروەها هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕێژەی لەسەدا 83 کەمی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.