Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 09:38

ته‌ندروستیی لوبنان ئاماری كورژار و بریندارانی بۆردومانی ئیسرائیل ئاشكرا ده‌كات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ئه‌مڕۆ پێنجشەممە رایگه‌یاند، 14 کەس کە ئەندامی دوو بنەماڵە بوون، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان كورژان، لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل هۆشداریی خۆی بۆ دانیشتوانی ناوچە بەرفراوانەکانی وڵاتەكه‌ نوێکردەوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ چۆڵیبکەن.  

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ حزبوڵلا تا ئێستا زیاتر لە 100 کەس کوژراون و 638 کەسیش برینداربوون.

لای خۆیه‌وه‌، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ پێنجشەممە هۆشدارییەکەی نوێکردەوە بۆ دانیشتوانی ناوچەی لیتانی باشوور له‌ لوبنان کە بە درێژایی 30 کیلۆمەتری سنوورەکە درێژدەبێتەوە، بۆ ئەوەی دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، لەنێویاندا شارەکانی تایر و بنت جبەیل.

 ئاماژەی بەوەشکرد: هەر خانوویەک کە حزبوڵڵا بۆ مەبەستی سەربازی بەکاریبهێنێت، لەوانەیە بکرێتە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.