سەرچاوەیەکی تایبەت بە (کوردستان تیڤی)ی ڕاگەیاند، ئەو بڕیارەی کە پێشتر بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی زێڕ و ئامێری مۆبایل لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەرچووبوو، بە فەرمی هەڵوەشایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لەمەودوا گەشتیاران و بازرگانان دەتوانن بەپێی ڕێکارە یاسایی و گومرگییەکان، زێڕ و مۆبایل لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەنەوە و ئەو قەدەغەیەی پێشتر خرابووە سەری، کۆتایی پێ هاتووه.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا گرتنەبەری هەندێک ڕێکاری نوێ ببووە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم هاوردەکردنی ئەو دوو کاڵایە لە ڕێگەی دەروازە ئاسمانییەکانەوە، کە ئەوەش کاریگەریی لەسەر بازاڕ و جووڵەی بازرگانی دروست کردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.