ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند، لە سنووری شارەدێی تەوێڵە باندێکی سی کەسیی بازرگانیکردن بە چەک و تەقەمەنی دەستگیرکراون و دەستیان بەسەر 50 پارچە چەکدا گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی بازرگانی چەک و تەقەمەنی، ڕۆژی 16ـی شوباتی 2026، لە شارەدێی تەوێڵە توانراوە سێ بازرگانی چەک دەستگیر بکرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش هاتووە، لە کاتی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبارەکە، دەست بەسەر 50 چەکی جۆری دەمانچەدا گیراوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 13 لە یاسای چەک ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.