Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:06

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ سێ ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان- زەڕایەن لە نزیک گوندی بیرکێ رووی دا، لە ئەنجامی رووداوەكە سێ ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەست دا.

رووداوەكە بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆلی ئۆتۆمبێلێک كەوتۆتەوە كە بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەكە کەوتە نێو گۆماوێکی تەنیشتی رێگاکەوە.

ئۆتۆمبێلەکە لە كاتی كەوتنەوەی رووداوەكە چوار کەسی تێدا بووە، سێ کەسیان ئەندامی یەک خێزان بوون (باوکێک و دایکێک و کچەکەیان)، لەگەڵ خوشکێکی ژنەکە.

جاسم عەلی خان بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: چوار کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بوونە، سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان سەلامەتە.

راشیگەیاند: ئەو سێ کەسەی کە گیانیانلەدەستداوە، دایک و باوک و کچەکەن، چوارەم کەسیان کە مناڵێکە و خوشکی ژنەکەیە، سەلامەتە.

بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەش دا كە سەرجەم قوربانییەکان دانیشتووی قەزای کەلارن، ئەمڕۆ لە سلێمانییەوە بۆ کەلار گەڕاونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.