بەڕێوبەرایتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو ڕایگەیاند، بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی شوبات، بەڕێوبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێ بە گشتی هەروەها ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان ناوبەناو ئەگەری کەمێک نمەبارانی هەیە بە تایبەت ناوچە سنووریەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ئیدارەی سۆران .
هەروەها بۆ سبەی پێنج شەممە، 19ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت وە لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان هەیە لە هەندێ کاتدا، کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لە ناوچە سنووریەکان نزیک دەبێتەوە لە ئەنجام دا سبەی پێشبینی نزم بوونەوەی پلەی گەرما هەیە بە نزیکەی 4 بۆ 6 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | چوارشەممە | پێنجشەممە |
| هەولێر | 22 | 17 |
| سلێمانی | 21 | 16 |
| دهۆک | 21 | 15 |
| هەڵەبجە | 22 | 17 |
| چەمچەماڵ | 22 | 16 |
| زاخۆ | 21 | 17 |
| گەرمیان | 23 | 18 |
| سۆران | 18 | 15 |
| پیرمام | 19 | 15 |
| حاجی ئۆمەران | 14 | 7 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.