Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:07

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە جەختی لە پاراستنی ئازادییە ئایینییەکان کردەوە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی وڵاتەکەی و جیهان کرد. ترەمپ لە پەیامەکەیدا ڕەمەزانی بە وەرزێکی گرنگ بۆ "نوێبوونەوەی ڕۆحی و تێڕامان" وەسف کرد.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە ئەم مانگە بۆ زۆرێک لە ئەمریکییەکان کاتی بەهێزکردنی پەیوەندییە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکانە، و تێیدا جەخت لە بەها باڵاکانی وەک بەزەیی، بەخشندەیی و میهرەبانی دەکرێتەوە.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، ترەمپ پرسی ئازادیی ئایینی بەرز نرخاند و ڕایگەیاند: "مافی پەرستنی ئازادانە مۆرکی نەتەوەکەمان و کۆڵەکەی گەشەسەندن و هێزمانە." ئاماژەی بەوەش کرد کە ئیدارەکەی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو هاووڵاتیان بتوانن بەبێ ترس لە چەوسانەوە و بە شانازییەوە، پەیڕەوی ئایینەکەیان بکەن.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا هیوای بەختەوەریی بۆ خێزانەکان و ئاشتی و تەبایی بۆ تەواوی جیهان خواست، و نزای کرد کە ساڵی داهاتوو ببێتە ساڵی بەرەکەت و خێر بۆ هەمووان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.