بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێبشینی دەكات، ئەمشەو لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانبارین دەست پێ بكاتەوە.
كەشناسی رایدەگەیەنێت: ئێستا بارانبارین لە دهۆک و زاخۆ و هەندێک لە ناوچەکانی دەوروبەری دەستی پێ کردووە.
هەروەها رایدەگەیەنێت: پێشبینی دەکرێ لە درەنگانی ئەمشەو تاکو بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە کاریگەری ئەو بارانبارینە درێژببێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی باکور و ناوەڕاستی هەرێم و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین، هەروەها ئەگەری کەمێک نمەباران لە سەنتەری شاری سلێمانی هەیە.
كەشناسی ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەگەری بارانبارین لە پارێزگای هەڵەبجە و كەركووك و ناوچەكانی گەرمیان زۆر کەمە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.