Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:18

وڵاتە عەرەبییەكان بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزان بۆ دوو بەرە دابەش بوون

کوردستان TV
100%

وڵاتانی عەرەبی بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز بۆ دوو بەرە دابەش بوون، لە هەندێك وڵات سبەی چوارشەممە كرایە رەمەزان، لە هەندێكی دیكە دووسبەی پێنجشەممە.

سەرەتا دیوانی سەرۆكایەتی هەریەك لە وڵاتانی سعوودییە و ئیماڕات و قەتەڕ بەفەرمی سبەی چوارشەممەیان وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری كرد.

لای خۆشییەوە دیوانی وەقفی سوننەی عێراق بینینی مانگی بە بەڵگەوە راگەیاند، بۆیە سبەی چوارشەممەی كردە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، بەڵام شیعەكان رۆژی پێنجشەممەیان وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكردووە.

دواتر هەریەك لە وڵاتانی بەحرێن و كوێتیش رایانگەیاند كە بەبەڵگەوە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مانگیان بینیوە و سبەی چوارشەممە رەمەزانە.

موفتی قودس رایگەیاند كە رۆژی چوارشەممە لە فەڵەستین یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت، لە لوبنانیش سبەی كرایە ڕەمەزان.

لەبەرامبەریشدا هەریەك لە وڵاتانی ئوردن و سووریا و عومان و توركیا و سنگافوورە سبەی چوارشەممەیان وەك درێژكراوەی مانگی شەعبان دیاری كرد، دووسبەی پێنجشەممەشیان كردە ڕەمەزان.

دوایین وڵاتی عەرەبیش وڵاتی میسڕ بوو كە ئەویش رایگەیاند مانگیان نەبینیوە، بۆیە لای ئەوان دووسبەی پێنجشەممە رەمەزانی پیرۆزە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.