نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێکی تایبەتی بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، به گهرمی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان:-
هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، به گهرمی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و سەقامگیری بۆ گەلی کوردستان و هەموو ناوچەکە.
با ئەم بۆنە ئایینییە بکەینە دەرفەتێک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی، تەبایی و پێکەوەژیان کە هەمیشە ناسنامەی جوانی هەرێمی کوردستان بووە.
لە خودای مەزن داواکارین ئەم مانگە پیرۆزه ببێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی ئازار و کێشەکان و پەیامی ئاشتی و تەبایی لە هەموو جیهاندا بڵاو ببێتەوە.
ڕەمەزان له هەمووان پیرۆز بێت، ههموو ساڵێک به خێر و خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/17
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.