Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:16

پڕۆژەى ریسایکلینى ئاوى قورسی هەولێر كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر شاندی باڵاى ئاژانسی جایكای ژاپۆنی بە سەرۆكایەتی تاكێتسورو ئیكۆ جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی ناوبراو لە عێراق و هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.

لە سەرەتای دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەى پڕۆژەى ریسایکلینى ئاوى قورسى هەولێر و چارەسەرکردنی گرفتی ئاوەڕۆکانی شاری هەولێر كرا کە قۆناغی یەكەمی بە گوژمەى 288 ملیۆن دۆلار لەلایەن ئاژانسى جایکاى ژاپۆنى لەو نزیكانە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.

پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی حكوومەتی هەرێم و گەورەترین پڕۆژەی ژێرخانی ژینگەیی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە قۆناغى یەکەمی پڕۆژەكە بە درێژی 75 کیلۆمەتر ئەنجام دەدرێت و ئەو ئاوەی كە لە ماڵان بەفیڕۆ دەچێت جارێكی دیكە خاوێن دەكرێتەوە و بەكار دەهێندرێتەوە بۆ پارك و باخچەكان و ئاوەڕۆكانیش بە شێوەیەكی سەردەمیانە دروست دەكرێت.

بڕیاریشە دوای قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە قۆناغی دووەمی بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار دەست بە جێبەجیكردنی بكرێت.

سوودەكانی پڕۆژەكە جگە لە کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە، ڕێگری لە تێکەڵبوونی ئاوی ئاوەڕۆ بە زێی گەورە و ئاوی ژێرزەوی دەکات و بۆ ئاودانی دار و درەختەکانی دەوروبەری هەولێریش وەك پشتێنەیی سەوزایی بەکاردێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.