Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 19:12

زانکۆی سەڵاحەدین دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی کەم کردەوە

کوردستان TV
100%

زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزان، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی زانکۆکە نزیکەی کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە و قوتابییانیش بەپێی خشتەی وانەکانییان دەخوێنن.

ڕۆژی سێشەممە 17ـی شوبات، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: "بە ئامادەبوونی  پ.د.کامەران یونس محمدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، ئەنجوومەنی زانکۆ کۆبووەوە و بڕیاردرا، دەوامی فەرمی فەرمانبەران کاتژمێر 8:30 بەیانی بۆ کاتژمێر 1:00 نیوەڕۆ بێت".

سامان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد، دەوامی فەرمی فەرمانبەران لە مانگی ڕەمەزان کاتژمێرێک کەم کراوەتەوە.

سەبارەت بە دەوامی قوتابییان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین گوتی: "بەپێی خشتەی کۆلێژ و بەشەکان قوتابییان وانەکانییان دەخوێنن".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.