Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 13:21

ماركۆ رۆبیۆ دانی پێدادەنێت: ئەستەمە لەگەڵ ئێران بگەینە رێككەوتن

کوردستان TV
100%

ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەوەرەی ئەمریكا دانی پێدانا كە گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران كارێكی ئەستەمە، ئەمە لەكاتێكدایە كە بڕیارە سبەی دووشەممە دووەم پڕۆسەی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە وڵاتی سویسڕا بەڕێوەبچێت.

رۆبیۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڤیكتۆر ئۆربان سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا لە بۆداپست، گوتی: دوێنێ گوتوومە و ئێستاش دووبارەی دەكەمەوە، گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران ئەستەمە، چونكە بڕیارەكانی ئێران لەلایەن پیاوانی ئایینی توندڕەوەوە دەدرێن، ئەوانیش بڕیارەكانیان لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی دەبێت نەك لەسەر بنەمای جیۆسیاسی.

وەزیری دەوەرەی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كە دۆناڵد ترەمپ تا ئێستا خوازیارە لەگەڵ ئێران بگاتە رێككەوتن سەرەڕای هەموو ئاستەنگەكان.

ئاماژەی بەوەش دا كە شاندی ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی دانوستان بەرەو وڵاتی سویسڕا بەڕێكەوتووە، چاوەڕێ دەكەن بزانن چی روو دەدات.

بڕیارە سبەی سێشەممە لە شاری جنێفی پایتەختی سویسڕا، دووەم پڕۆسەی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان شاندی ئەمریكا و ئێران بە هەماهەنگی وڵاتی عومان بەڕێوەبچێت، دانوستانی یەكەم لە سەرەتای ئەم مانگە لە عومان بەڕێوەچوو.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ماوەی رابردوودا بەردەوام هۆشداری داوەتە بەرپرسانی ئێران كە ئەگەر رێككەوتن ئەنجام نەدەن، ئەوا دۆخێكی ڕادەبەدەر سەخت چاوەڕێیان دەكات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.