Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:14

لە كاتی رۆژوو شكاندن یارییەكانی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی رادەگیرێن

کوردستان TV
100%

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیزی بڕیاری دا، لە ماوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە كاتی بانگی شیوان بۆ ماوەی چەند چركەیەك یارییەكان رابگیرێن تا یاریزانە موسڵمانەكان رۆژووی خۆیان دەشكێنن.

میدیاكانی بەریتانیا بڵاویان كردەوە: لەم هەفتەیەدا مانگی پیرۆزی رەمەزان دەست پێ دەكات كە تێیدا موسڵمانان لە بەرەبەیان تا رۆژئاوابوون دەست لە خواردن و خواردنەوە هەڵدەگرن.

كاتی بانگدانی شیوان لە بەریتانیا بەشێوەیەكی گشتی دەكەوێتە نێوان كاتژمێرەكانی 5 بۆ 7ی ئێوارە، بەمەش بەشێك لە یارییەكانی رۆژانی شەممە و یەكشەممە لەو كاتانەدا بەڕێوەدەچن.

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەڕا فەرمانی بە ناوبژیوانان كردووە لە كاتی بانگدان بۆ ماوەیەكی كەم یارییەكان رابگرن تا یاریزانە موسڵمانەكان رۆژووی خۆیان دەشكێنن، بەڵام وەستانی یارییەكان نابێت لە كاتی هێرش و كێبەڕكێی توندی یارییەكان بێت.

وەستانی یارییەكان لە كاتی بانگی شیوان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا چەند ساڵێكە لە خولەكانی تۆپی پێی ئینگلیزی پەیڕەو دەكرێت، پێشتریش بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2021 ئەم بڕیارە جێبەجێ كرابوو لە یاریی نێوان لیستەر سیتی و كریستیال پاڵاس بۆ ئەوەی ویسلی فوفانا یاریزانی یانەی لیستەر و شێخۆ كویاتی یاریزانی یانەی پالاس رۆژوو بشكێنن.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.