ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە فەرهاد ئەمین ئەترووشی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە رایگەیاند "دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی لە گۆڕەپانی عێراق تاوتوێ کران".
محەمەد شیاع سوودانی و فەرهاد ئەترووشی جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی هەوڵ و کۆششەکان بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و سوودوەرگرتن لە هەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن.
سەرۆك وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بەهەمانشێوە هاوڕابوون لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام بە شێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی خواست و چاوەڕوانییەکانی هاووڵاتییان بێت لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.