Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 23:10

لە مانگی ڕەمەزاندا فرۆشتنی شەربەتی ماڵان قەدەغە کرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی شەربەت لە ماڵان و بەبازاڕکردنی قەدەغەیە؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات، دەست بەسەر کاڵاکەیدا دەگیرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە: لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دروستکردنی شەربەتی ماڵان و بەبازاڕکردنی لەلایەن بازرگانانەوە قەدەغەیە. بۆ ئەم مەبەستە هۆبەی چاودێریی تەندروستی چەند ڕێنماییەکی تایبەتی دەرکرد:

1-پێویستە چێشتخانە و خواردنگەکان پابەندی ئادابە گشتییەکان و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.

2- دەبێت هەموو جۆرە شیرینییەک لە بازاڕەکاندا بە نایلۆنی شەفاف و پاک داپۆشرێت.

3- فرۆشتنی شەربەتی خۆماڵی تەنها لەو ساردەمەنیانەدا ڕێگەپێدراوە کە مۆڵەتی تەندروستییان هەیە.

4- داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین لەو شوێنانە کاڵا نەکڕن کە پابەندی ڕێنماییەکان نین.

5- هەر شوێنێک سەرپێچی بکات، کاڵاکانی دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکەی ڕووبەڕووی سزای یاسایی و دارایی دەبێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.