Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 01:59

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵيۆزی هەنگاریا لە عیراق کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵيۆزی هەنگاریا لە عیراق کرد و باڵیۆزی هەنگاریا جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری جیاجیادا پەرە پێ بدات.

ڕۆژی دووشەممە 16ـی شوبات، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئوسامە ئیبراهیم نفاع باڵیۆزی هەنگاریا لە عیراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی هەنگاریا لە عیراق سڵاوی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی هەنگاریای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری جیاجیادا پەرە پێ بدات. هەروەها سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی باڵیۆزی هەنگاریا، پێشوازی لە فراوانبوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و هەنگاریا کرد.

هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر هەڕەشەی تیرۆر و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش و پێویستی هەماهەنگیی نیودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە دەرکەوتنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لە ناوچەکە.

بارودۆخ و دوایین پێشهاتەکانی سووریا و هەروەها پڕۆسەی سیاسی عێراق، تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.