سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری برایان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد و هاوخەمیی خۆی دەربڕی.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولقادری برایان، سەرەخۆشی لە بەڕێز شێخ حوسێن شێخ محەمەد لۆلانی و بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم، هاوبەشی خەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەییی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
16/02/2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.