حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، عومرەکارێکی کوردی تەمەن سەروو 79 ساڵ لە شاری مەدینەی وڵاتی سعودیە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی دووشەممە 16ـی شوبات، کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، عومرەکارێک کە ناوی (محەمەد قادر حەمەد)ـە و دانیشتووی شارۆچکەی بازیانە لە پارێزگای سلێمانی، بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی عومرە لە شاری مەدینەی وڵاتی سعودیە بووە و کۆچی دوایی کردووە.
گوتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو عومرەکارە تەمەنی لە سەرووی 79 ساڵییەوە بووە و تەنیا نەبووە، بەڵکو هاوسەرەکەی، کوڕێک و دوو لە کچەکانی لەو گەشتەدا هاوسەفەری بوون.
کاروان ستوونی گوتی: "بڕیاردراوە عومرەکارەکە هەر لە شاری مەدینەی پیرۆز بەخاک بسپێردرێت".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی،پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری ئەو عومرەکارە کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.