سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانيان له سووريا تاوتوێ كرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 15ـی شوبات، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانيان له سووريا تاوتوێ كرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگه‌يشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسيیانه‌ى کێشه‌کان له سووریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له ده‌ستوورى داهاتووى وڵات‌دا پارێزراو بێت.
لاى خۆيه‌وه مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سه‌رۆک بارزانی و سەرۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی کاریگەريان لەپێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.
مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.