Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 04:06

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری كاروبارى ئابوورى و وزه‌ى ئەڵمانیا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی شوباتی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە به‌رده‌واميى دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ کاترینا ڕایشە، وەزیری كاروبارى ئابووری و وزەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هاندانی سه‌رمايه‌گوزارى و وەبەرهێنانی ئەڵمانی لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و خواستى هەرێمی كوردستانى بۆ سوودوه‌رگرتن لە ئەزموونی ئەڵمانیا لە بواری وزە و ئابووریدا دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.