Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 07:31

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13ـی شوباتی 2026، لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ئاڵۆزییەکان تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.

هەر لە دیدارەکەدا، بیروڕایان دەربارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕییەوە و هاریكاریی هاوبەشیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان و دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا، بە پێویست و گرنگ زانی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.