حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا قەدەغە هەڵبگیرێت لەسەر هەناردەكردنی كەرەستەی خاوی پلاستیك بۆ دەرەوەی وڵات.
بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، کە ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان کراوە، بڕیار درا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هەناردەکردنی کەرەستەی خاوی پلاستیک و گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان لەو بارەیەوە.
ئەمەش وەك هەنگاوێکە بۆ ئاسانکاریی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.