ئه‌مرۆ پێنجشەممە 12-2-2026، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ڕووسیا کرد هێرشەکانی بۆ سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی ئۆکراینا ڕابگرێت، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشه چڕه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی رووسیا بۆ سه‌ر وێستگه و دامه‌زراوه‌كانی وزه، هاووڵاتییانی شاری كیێڤ و زۆرینه‌ی شاره‌كانی تر بێ به‌شبوون له تۆڕی گشتیی كاره‌با و زستانێكی سه‌خت به‌ڕێده‌كه‌ن .
چه‌ند رۆژێكه مۆسکۆ هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی کارەبا و گەرمکەرەوەی ئۆکراینا چڕتر کردەوە، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی رۆژائاوای لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه، ڤۆڵکەر تورک کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند: پڕۆتستۆ " ئیدانه"ی هێرشە بەردەوامەکانی ڕووسیا ده‌كه‌ین بۆ سەر ژێرخانی وزە لە سەرانسەری ئۆکراینادا.
راشیگه‌یاند: رووسیا به ئاشكرا زیان به خەڵکی مەدەنی ئۆكراینا ده‌گه‌یه‌نێت و له‌م زستانه سه‌خته‌دا تۆڕه‌كانی كاره‌با ده‌كاته ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاووڵاتیانی مەدەنی له ئۆكراینا ڕووبەڕووی بۆردومانی بەردەوام بوونه‌ته‌وه و ناچارن بەرگەی پلەی گەرمی نزم بگرن کە دەگاتە -20 پلەی سەدی.
جەختیشی لەوە کردەوە : "به ئامانجکردنی ژێرخانی مەدەنی بەپێی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان قەدەغەیە. داوا لە حكوومه‌تی ڕووسیا دەکەم دەستبەجێ ئەم هێرشانە ڕابگرێت".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.