ئهمرۆ پێنجشەممە، بەریتانیا بەڵێنیدا سەدان ملیۆن دۆلار دابین بکات بۆ پاڵپشتیکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا و یارمەتی ئهو وڵاته بدات له بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبا و گەرمکەرەوەی ئەو وڵاتە.
لای خۆی، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بۆ بەرنامەیەک تەرخان دەکرێت کە لەلایەن ناتۆوە بەڕێوەدەبرێت و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت بۆ کڕینی چەکی ئەمریکی بۆ کیێڤ.
هەروەها وهزارهتی بهرگریی بهریتانیا راشیگهیاندووه، لەندەن هەزار مووشەکی سوکی دروستکراوی بەریتانی بە بەهای زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا دەنێرێت.
جۆن هیلی وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، هاوپەیمانانی کیێڤ لە هەموو کاتێک زیاتر پابەندن بە پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا، لە کاتێکدا شەڕی ڕووسیا لە پێنجەمین ساڵی خۆی نزیک دەبێتەوە.
ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدا هات کە وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لە برۆکسل کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی زیادکردنی پشتیوانی بۆ ئۆکراینا.
تۆپبارانی بهردهوامی ڕووسیا بۆ سەر تۆڕی گشتیی کارەبای نیشتیمانی ئۆکراینا وای كردووه هاووڵاتییانی بهشێكی زۆری وڵاتەکە لە زستانێکی سەخت و بێ گەرمکەرەوە و کارەبادا بژین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.