Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:23

مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی كردەوە "ڕۆژی شەممەی داهاتوو رێكەوتی 14/2/2026 مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت".

هەروەها رایگەیاند "هاوکات هەر لە هەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای (1/7/2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.