ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12-2-2026 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هاوكاری دارایی هاوپه‌مانان بۆ مانگی یه‌ك خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه و رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شده‌كرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای ئەوەی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(1)ی ساڵی 2026 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: بۆ ئەم مەبەستە رۆژی شەممە بەرواری 14ی شوباتی 2026، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.