Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:23

کەشناسیی هەرێم: ناسەقامگیریی کەشوهەوا بەردەوام دەبێت و هۆشداریی لێزمە باران لە گەرمیان دەدرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، ناسەقامگیریی کەشوهەوا بەردەوام دەبێت و هۆشداریی لێزمە باران لە گەرمیان دەدرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە 12ـی شوبات، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا. سەنتەری پاڕێزگاکان تەنها پارێزگای سلێمانی و دهۆک ئەگەری نمە بارانێکی کەمی هەیە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە گشتی ناسەقامگیری کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بۆیە ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەیەک لە ماوەیەکی کەم دروست بێت و باران بارین ببێت لەسەر ئەو ناوچەیە .هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبیتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی هەینی 13ـی شوبات، کەشناسی پێشبینی دەکات: ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام نیمچە هەور و لە هەندێ کاتدا هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری باران لە هەندێ کاتدا لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە شێوەی نمە باران و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت. سەنتەری پارێزگاکان بەردەوام ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت.

کەشناسی ڕاشیگەیاند: سبەی ئەگەری زیاد بوونی باران لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە هەندێ کات ئەگەری لێزمە باران هەیە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت هەروەها پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان پێنجشەممە هەینی
هەولێر 17 18
سلێمانی 16 16
دهۆک 14 16
هەڵەبجە 18 17
چەمچەماڵ 17 17
گەرمیان 19 18
زاخۆ 14 17
سۆران 13 13
حاجی ئۆمەران 7 6
پیرمام 12 13

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.