کۆمپانیای واتسئاپ لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ئاشکرای کرد، حکومەتی ڕووسیا هەوڵێکی چڕی داوە بۆ ئەوەی بە تەواوی ڕێگری لە کارکردنی ئەپڵیکەیشنی واتسئاپ لەناو خاکەکەیدا بکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی واتسئاپ، ئامانجی ڕووسیا لەم هەنگاوە ئەوەیە کە بەکارهێنەران ناچار بکات بەرەو بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنێکی حکومی بڕۆن کە بۆ مەبەستی "چاودێریکردن(Surveillance)" دروست کراوە.
واتسئاپ ئاماژەی بەوە کردووە کە هەوڵی دابڕاندنی زیاتر لە 100 ملیۆن بەکارهێنەر لە پەیوەندییە تایبەت و پارێزراوەکانیان، "هەنگاوێکە بۆ دواوە" و تەنها دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاسایشی هاووڵاتیان لەناو ڕووسیادا.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، واتسئاپ جەختی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان و هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانیان بە پەیوەستکراوی بمێننەوە و بتوانن بە شێوەیەکی ئازاد و پارێزراو پەیوەندییەکانیان ئەنجام بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.