Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 09:36

گرووپێکی سەربازیی ئەمریکا و هێزەکانی پێشمەرگە مەشقێکی هاوبەشیان لە بواری دۆزینەوەی تەقەمەنی ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

کۆنسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر، پێشوازی لە یەکەی (K9)ی تایبەت بە دۆزینەوەی تەقەمەنی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد، بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنانێکی هاوبەش.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆنسوڵخانەکە، مەشقەکە بە هاوکاری "نووسینگەی ئاسایشی هەرێمی" (RSO) و "گرووپی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە عێراق" بەڕێوەچووە.

ئەم چالاکییە لە کاتێکدایە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ یادی (Freedom250) کە لە مانگی تەمموزی داهاتوودا بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢٥٠ ساڵ بەسەر سەربەخۆیی ئەو وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت.

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم جۆرە هاوکارییانە ڕەنگدانەوەی ئەو بەها هاوبەشانەی ئاسایش و هاوبەشییەن کە لە ماوەی ٢٥٠ ساڵی ڕابردوودا بناغەی کارە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکایان پێکهێناوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هەماهەنگییە بەشێکە لە هاوبەشییە بەردەوام و مێژووییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.