دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بیر لە ناردنی كەشتیگەلی جەنگی و فڕۆكەهەڵگری دیكە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكاتەوە بۆ ئەوەی لە ئەگەری شكستی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بۆ هێرشكردنە سەر ئەو وڵاتە بەكاریان بهێنێت.
ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ ماڵپەڕی (ئەكسیوس) رایگەیاندووە: یان لەگەڵ ئێران دەگەیەنە رێككەوتن، یاخود ناچار دەبین وەك جاری رابردوو هەنگاوی زۆر توند بگرینەبەر.
سەرۆكی ئەمریكا پێشبینیشی كرد لە هەفتەی داهاتوو گەڕێكی دیكەی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێت.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاند: ئێستا چەند كەشتیگەلێكمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، رەنگە كەشتیگەلی دیكەش رەوانەی ئەوێ بكەین، نەك هەر ئەوەندە بگرە لەوانەیە چەند فڕۆكەهەڵگری مەزنی دیكەش رەوانەی ناوچەكە بكەین.
رۆژی هەینی رابردوو یەكەم گەڕی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا دوای جەنگی 12 رۆژەی مانگی حوزەیرانی رابردوو بەڕێوەچوو، ئەمە لەكاتێكدایە كە بە فەرمی دۆناڵد ترەمپ ژمارەیەك كەشتیگەلی جەنگی و فڕۆكەهەڵگر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن بۆ ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.