ئەمشەو دووشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لەناو پاڵاوگەی بێجی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، ئاگر لە پاڵاوگەكە كەوتەوە و بەهۆیەوە 6 كارمەند بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، رووداوەكە سەرەتا بەهۆی تەقینەوەیەك لە یەكەیەكی هەڵگرتنی بەنزین لە پاڵاوگەی بێجی دروستبووە و دواتر بەشێكی پاڵاوگەكە گڕی گرتووە.
تیمێكی زۆری ئاگركوژێنەوە و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی پارێزگای سەڵاحەدین گەیشتوونەتە شوێنی رووداوە و خەریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، لە ئەنجامی ئاگرەكە 6 كارمەندی پاڵاوگەكە بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.