Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 05:32

ئێران: له‌ دانوستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا جەخت لەسەر هێڵە سوورەکانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شەممە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هیوای خۆی دەربڕی بۆ دەستپێکردنەوەی خێرای دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا، هاوکات هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ریان.

دانوستانی ناڕاستەوخۆ ڕۆژی هەینی لە نێوان واشنتۆن و تاران لە عومان له‌ شاری مەسقەت بەڕێوەچوو، ئەمەش یەکەم دانوستانە لەو کاتەوەی کە ئەمه‌ریکا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا هێرشەکانی بۆ سەر شوێنی كۆگا ئەتۆمییەکان لە میانی شەڕێکی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل دژی ئێران دەستپێکرد.

لای خۆیه‌وه‌، دوای کۆتاییهاتنی خولی دانوستانەکان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا ستایشی دانوستانەکانی کرد و بە زۆر باش ناوی برد، لە کاتێکدا عه‌باس عێراقچی باسی لە کەشێکی زۆر ئەرێنی کرد له‌ كاتی دانوستاندا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران گوتیشی، لە ئێستادا هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ خولی دووەمی دانوستانەکان دیاری نەکراوە، بەڵام ئێمە و واشنتۆن پێمان وایە کە پێویستە ئەم دانوستانانە بەم زووانە ئەنجام بدرێت.

ترەمپ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هەردوولا "سەرەتای هەفتەی داهاتوو" جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.

عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سەرۆکایەتیی شاندی وڵاتەکەی کرد لە دانوستانەکاندا، هه‌روه‌ها شاندەکەی ئەمه‌ریكاش بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف، نێردراوی ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارێد کوشنەر زاوای تره‌مپ پێكهاتبوون.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.