گرژییە سەربازییەکانی ساڵی ڕابردووی نێوان ئێران و ئیسرائیل کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر جووڵەی بازرگانی لە سنوورەکانی پارێزگای سنە داناوە و ئاستی هەناردەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق پاشەکشە پێکردووە.
فەرامەرز ئومیدی، چاودێری گومرگی پارێزگای سنە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "ئیرنا" ئاشکرای کردووە، لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا (لە 21.3.2025 تا 21.1.2026)، بڕی 1 ملیۆن و 270 هەزار تۆن کاڵای نانەوتی لە سنوورەکانی پارێزگاکەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراون.
بەپێی گوتەی ئومیدی، بەهای ئەو کاڵا هەناردەکراوانە 643 ملیۆن دۆلار بووە، کە ئەمەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو، لە ڕووی بەهای داراییەوە بە ڕێژەی 6% و لە ڕووی کێشیشەوە بە ڕێژەی 1% کەمی کردووە.
ئەم بەرپرسەی گومرگ ئاماژەی بەوەش کردووە کە هۆکاری سەرەکی ئەم دابەزینە بۆ ئەو ناسەقامگیرییە دەگەڕێتەوە کە بەهۆی "شەڕی 12 ڕۆژە"ی نێوان ئێران و ئیسرائیل هاتە ئاراوە؛ ئەو شەڕەی لە 13.6.2025 دەستیپێکرد و تا 26.6.2025 بەردەوام بوو، کاریگەری نەرێنی لەسەر هێڵە بازرگانییەکان و متمانەی بازاڕ جێهێشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.