Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 01:31

عێراق گواستنەوەی زیاتر لە دوو هەزار زیندانی داعشی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

عێراق هەنگاوەکانی بۆ داخستنی دۆسیەی زیندانیانی داعش لە سووریا خێرا دەکات و لە نوێترین پڕۆسەشدا، گواستنەوەی زیاتر لە دوو هەزار زیندانی بۆ ناوەندە ناوخۆی وڵات ڕاگەیاند، ئەوەش وەک بەشێک لە پلانی گەڕاندنەوەی سەرجەم چەکدارە دەستبەسەرکراوەکان.

ئەمڕۆ شەممە، لیوا سەعد معن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، دوایین ئاماری گواستنەوەی زیندانیانی داعشی لە سووریاوە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: تا ئێستا 2 هەزار و 250 زیندانی گواستراونەتەوە و پڕۆسەکەش بەردەوامی هەیە.

سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوە کرد، ئەم پڕۆسەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ئەنجام دەدرێت. جەختیشی کردەوە کە عێراق بەم هەنگاوە "بەرپرسیارێتییەکی گەورەی نێودەوڵەتی" گرتووەتە ئەستۆ و داوای پاڵپشتی زیاتری جیهانی کرد.

زیندانییەکان کە هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی، سووری و چەند وڵاتێکی دیکەن، لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن دانراون. لیوا سەعد معن باسی لەوەش کرد، لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەبێتە کەرەستەیەکی هەواڵگری گرنگ بۆ چەسپاندنی ئاسایشی ناوچەکە.

پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو چەکدارانەی دەگەڕێنرێنەوە بگاتە 7 هەزار کەس، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانێکی تۆکمەی ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراقە کە لە کۆتایی کانوونی دووەمی ڕابردوو پەسەند کراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.